ناوه‌ندی شانۆی تاڤ فێستیڤاڵێك بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین ده‌ق له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان سازده‌كات.
به هاوبه‌شی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و ناوه‌ندی شانۆیی تاڤ، له پێناو بوژانه‌وه‌ی ده‌قی كوردی و هاندانی نوسه‌رانی شانۆ فێستیڤاڵێك ڕاده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌سه‌رجه‌م نوسه‌ران و شانۆكارانی كورد ده‌كات، له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و له هه‌ر شوێنێكی دونیابن به‌شداری بكه‌ن.
فیستڤاڵه‌كه له به‌رواری 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2018ه‌وه ده‌قه‌كان له‌ڕێگای نامه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه وه‌رده‌گیرێت تا به‌رواری 1ی مانگی شوباتی 2019، پاشان له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌قه‌كان ده‌كرێت، دواتر له ساڵیادی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی شانۆی تاڤدا و له‌ڕۆژی جیهانی شانۆ واته 27ی مانگی مارسی 2019 له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
خه‌ڵاته‌كانیش به‌م جۆره ده‌بن:
1- خه‌ڵاتی یه‌كه‌می باشترین ده‌ق بریتی ده‌بێت، له خه‌ڵاتی زێڕین كه لۆگۆی فێستیڤاڵ ده‌بێت و له‌زێڕ دروستكراوه.
2- بۆ هه‌ر یه‌ك له ده‌قه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م خه‌ڵاتی زیوین ئاماده‌ده‌كرێت.
3- هه‌ریه‌ك له ده‌قی دووه‌م و سێیه‌م هاوشان له‌گه‌ڵ ده‌قی یه‌كه‌مدا، له چوار چێوه‌ی كتێبێكدا چاپده‌كرێن.
٤-باشترین ده‌قی یه‌كه‌م له خولی دووه‌می فێستیڤاڵدا، ده‌كرێ به‌نمایش و ده‌خرێته سه‌رشانۆ و پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌لایه‌ن ناوه‌ندی شانۆی تاڤهوه.
مه‌رجه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌قه‌كان:
1- پێویسته ده‌قه‌كه له‌لایه‌ن نوسه‌رێكی كورده‌وه نوسرابێت.
2-نوسه‌ر سه‌ربه‌سته له هه‌ر چیرۆك و داستان و به‌یتێك، یاخود رۆمانێكه‌وه ده‌قه‌كه‌ی ئاماده‌بكات و بینوسێت.
3- پێویسته ئه‌و ده‌قه‌ی بۆ ڤێستیڤاڵه‌كه ده‌نێردرێت، پێشتر له هیچ شوێنێك بڵاونه كرابێته‌وه.
4-بۆ ناردنی ده‌قه‌كان و هه‌ر زانیارییه‌ك تكایه په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یڵه‌وه بكه‌ن.
سه‌رچاوه/
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.