ئەمڕۆ هەینی رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریكی ئاشكرای كرد، هه‌ندێك به‌رپرسی توركیا به‌به‌رپرسانی ئه‌مریكایان راگه‌یاندووه كە تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆییان له‌به‌رده‌ستدایه، هاوكارن بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كوژرانی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی سعوودی.
ڕۆژنامەكە لە مانشێتی ئەمڕۆیدا نووسیویەتی "توركه‌كان به‌به‌رپرسانی ئه‌مریكایان راگه‌یاندووه تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆییان له‌به‌رده‌ستدایه، كە هاوكارن بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كوشتنی خاشقچی".
هه‌واڵه‌كه به‌پشت به‌ستن به‌هه‌ندێك به‌رپرسی تورك و ئه‌مریكی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه و تێیدا راگه‌یه‌ندراوه كە لایه‌نی توركی بهئهمریكایان راگه‌یاندووه به‌ڵگه‌ی ده‌نگی و ڤیدیۆییان له‌به‌رده‌ستدایه له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچییه‌وه.
له ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه "تۆماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه 2ی تشرینی یه‌كه‌م تیمێكی ئه‌منیی سعوودی چوونه‌ته نێو کۆنسوڵگەكه و دواتر له كاتێكدا خاشقچی سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی بووه، ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه. دواتر كوشتوویانه و جه‌سته‌یان لەت لەت كردووه".
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه كه تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ش ده‌ریده‌خات تیمه ئه‌منییه سعوودییه‌كه به‌رپرسن له كوشتنی خاشقچی.
له ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه یه‌كێك له به‌رپرسه‌كان ده‌ڵێ " له تۆماره‌كه‌دا ده‌نگی خاشقچی ده‌بیستن كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پیاوی دیكه به‌عه‌ره‌بی قسه ده‌كات و چۆن ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و دواتر ده‌یكوژن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.