بریاره نووسه‌رانی كورد و ستاندێكی تایبه‌ت به كتێبخانه‌ی كوردی ، به‌شداری له 70یه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی فرانكفۆرت بكه‌ن كه له وڵاتی جۆرجیا به‌رێوه‌ده‌چێت .
زیاتر له 115 وڵات به‌شدارنی ئه‌م پێشانگایه ده‌كه‌ن كه حه‌وت هه‌زار و 500 ستاند بۆ نمایشكردنی كتێب ئاماده كراون ، هه‌زاران ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری جیهانی و وڵاتان ئاماده‌ی ئه‌م پێشانگایه ده‌بن و له‌و ناوه‌نده‌شدا چوار هه‌زار كۆڕ و وۆركشۆپ و دیداری ڕۆژنامه‌وانی پێشكه‌ش ده‌كرێن .
نووسه‌ری ناوداری كورده " شێرزاد حه‌سه‌ن " میوانی ئه‌مساڵی ستانده كوردییه‌كه ده‌بێت كه سه‌رجه‌م كتێب و به‌رهه‌مه بڵاوكراوه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌دان كتێبی دیكه‌ی كوردی له‌م پێشانگایه‌دا نمایشده‌كرێن ، هه‌روه‌ها چه‌ندان كۆڕ و سیمینار له ستاندی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێن و نووسه‌ران هه‌ڵده‌ستن به ناساندن و قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان .
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م پێشانگایه له 10 تا 14ی ئۆكتۆبه‌ر له وڵاتی جۆرجیا به‌رێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا و دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌شدار له پێشانگهكهدا، سه‌ردانی ستاندی كوردی له كتێبخانه‌كه ده‌كه‌ن .
سه‌رچاوه : وشه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.