Erbil 1°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 07:29

سارا عومه‌ر بوو به‌ شاژنی ئه‌ده‌بیاتی دانیمارک

به‌ نووسینی كتێبی " مردوو شۆر" ئه‌م نازناوه‌ی پێدرا
کوردستان TV
100%

گۆڤاری " نێل مه‌گه‌زین " ‌كه‌ گۆڤارێكی جیهانییه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تییه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی جیهان ،" سارا عومه‌ر " ی وه‌ك شاژنی ئه‌ده‌بیاتی دانیمارك ناساند .

ئه‌م گۆڤاره‌ كه‌ به‌ 29 زمان ژماره‌ی لێ چاپده‌كرێت ، له‌ دوایین ژماره‌یدا چه‌ندان كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا له‌ لاپه‌ره‌كانیدا هه‌ڵبژاردووه‌ ، له‌ بواری ئه‌ده‌بیاتیشدا كچه‌ كوردێك به‌ ناوی "سارا عومه‌ر" هه‌ڵبژێردرا و وه‌ك شاژنی ئه‌ده‌بیاتی دانیمارك ناسێنرا .

ئه‌م گۆڤاره‌ ئاشكرایده‌كات " سارا عومه‌ر " ی نووسه‌ر یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سه‌ به‌ناوبانگ و به‌هێزانه‌ی له‌ بواری مافه‌كانی ژنان و منداڵان هه‌وڵی زۆری داوه‌ ، وتیشی ته‌نیا به‌ نووسینی كتێبی " مردووشۆر" ئه‌م كچه‌ نووسه‌ره‌ توانی له‌ ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا ببێته‌ خاوه‌ن نازناوی گه‌وره‌ترین نووسه‌ر له‌ دانیمارك .

سارا عومه‌ر له‌ شاری سلێمانی له‌ ساڵی 1986 له‌ دایك بووه‌ ، له‌ ساڵی 2001ه‌وه‌ له‌ دانیمارك نیشته‌جێیه‌ و له‌و وڵاته‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ، له‌ زانكۆی ئارهۆس به‌شی یاسایی ته‌واو كردووه‌ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌ له‌ زانسته‌ سیاسییه‌كان و ئێسته‌ خوێندكاری ماسته‌ره‌ له‌ زانسته‌ سیاسییه‌كان و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵاته‌ .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.