Erbil 2°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 03:47

پارێزه‌رى قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برانسۆنه‌، سکاڵایه‌کى له‌ دادگاى ده‌ستوورى تورکیا تۆمار کرد

تۆمه‌تى سیخوڕى و كرده‌ى تیرۆریستى له‌ توركیا گیراوه‌
کوردستان TV
100%


رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ هه‌واڵیكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، جیم هالافۆرت كه‌ پارێزه‌رى قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برانسۆنه‌، دوێنێ سكاڵایه‌كى له‌ دادگاى ده‌ستوورى توركیا تۆمار كردووه‌ و داواى ئازادكردنى بریكاره‌كه‌ى كردووه‌.

قه‌شه‌ برانسۆن كه‌ پێشتر له‌ تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى دوو هه‌زارو شازده‌ به‌ تۆمه‌تى سیخوڕى و كرده‌ى تیرۆریستى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیاوه‌ گیراوه‌ ساردی و سڕی خستۆته‌‌ نێوان دیپلۆماسى توركیا و ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه‌.

دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێك ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستى سه‌رۆكایه‌تى داواى ئازادكردنى كردووه‌ و توركیاش وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر توركیا سه‌پاند.

له‌ دوایین پێشڤه‌چوونى دۆسیه‌ى قه‌شه‌كه‌، دواجار پارێزه‌ره‌كه‌ى سكاڵایه‌كى له‌ دادگاى ده‌ستوورى تۆمار كردووه‌ كه‌ به‌به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى داده‌نرێت له‌ توركیا.

پارێزه‌رى قه‌شه‌كه‌ له‌ لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانى باسى كردووه‌، ئه‌م رێكارییه‌ى ئه‌نجامى ده‌دات، چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت، دادگاى ده‌ستووریش دواى دانیشتنه‌كه‌ى دادگاى ئه‌زمیر بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ ده‌دات.

بڕیاره‌ دوازده‌ی ئه‌م مانگه‌ له‌ دادگاى ئه‌زمیر برانسۆن دواین دادگایى بكرێت و بڕیارى كۆتایى له‌باره‌وه‌ بدرێت كه‌ پێشبینى ده‌كرێت، سزاكه‌ى سی و پێنج ساڵ زیندانى بێت.

ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكییه‌ و له‌ ساڵى هه‌زارو نۆسه‌د و شه‌ست هه‌ست له‌ دایك بووه‌ و نزیكه‌ى بیست ساڵه‌ له‌ ئه‌زمیری توركیا ده‌ژیت، له‌ ئۆكتۆبه‌رى ساڵى دوو هه‌زارو شازده‌ چه‌ند مانگێك دواى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى توركیا، له‌لایه‌ن ئه‌م وڵاته‌وه‌ گیراوه‌.

 

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.