Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:07

سبەینێ پەرلەمانى عێراق کۆده‌بێته‌وه‌

دەرگای تانە کراوە دەبێت
کوردستان TV
100%

کاتژمێر 8ی ئێوارەی سبەینێ پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێـتەوە.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ هاتووه‌ دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 1/10 له‌ كاتژمێر هه‌شتی شه‌و ده‌بێت.

شایه‌نی باسه‌ دانیشتنه‌كه‌ سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ ده‌ست پێبكات، به‌ڵام دواكه‌وت بۆ كاتژمێر 8ی شه‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌پێی راگه‌یاندراوێكی پێشتری په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ داوا له‌و كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات كه‌ مه‌رجی یاساییه‌كانی خۆپاڵاوتنیان تیایه‌ سه‌ردانی په‌رله‌مان بكه‌ن.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداری ئەوەشی دا کە دەرگای تانە کراوە دەبێت بۆ ئەوانەی کە تانەیان لەو بابەتە هەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.