نزیكه‌ی 150 شیعری شاعیری ناسراوی كورد " كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر " ی كۆچكردوو، له پێنج دیواندا كۆكراونه‌ته‌وه و به زمانی عه‌ره‌بی چاپ كراون و به‌م نزیكانه بڵاو ده‌كرێنه‌وه .
مه‌به‌ست له چاپكردنی ئه‌م 5 دیوانه به زمانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌یه كه خوێنه‌رانی عه‌ره‌ب تێبگه‌ن له‌وه‌ی قه‌ڵه‌می ژنی كورد تا چه‌ند جواننووسه و هیچی كه‌متر نییه له نووسه‌ره‌كانی عه‌ره‌ب، له كاتێكدا كه‌ژاڵ زیاتر له 130 خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی له‌ماوه‌ی ژیانیدا وه‌رگرت و ناوێكی دیاری ناو ڕۆشنبیریی كوردی و عه‌ره‌بیش بوو.
نووسه‌ر و هاوسه‌ری شاعیری كۆچكردوو " ڕێبوار محه‌مه‌د یوسفی " ئاشكرایده‌كات ، كۆی دیوانه‌كان 820 لاپه‌ڕه له‌خۆ ده‌گرێت، كه ڕه‌خنه‌گرانی عێراق، میسر، لبنان، به‌حره‌ین، سوریا، ئێران و تونس پێشه‌كییان بۆ نووسیوه و تێبینی خۆیان له‌سه‌ری گوتووه، كهژاڵیان به یه‌كێك له شاعیره سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌قه‌ڵه‌م داوه ، وتیشی كاتی ئه‌وه‌یه عه‌ره‌ب سوود له به‌رهه‌مه‌كانی كورد ببینێت و چێژ له خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كان به زمانی خۆیان ببینن .
خاتوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر یه‌كێك بووه له شاعیر و نووسه‌ره ناسراو و دیاره‌كانی كوردستان، به‌رهه‌مه‌كانی له چه‌ندان گۆڤار و ڕۆژنامه‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه ، بووه‌ته خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان كه یه‌كێك له‌وانه‌ش له لایه‌ن وه‌زیری ڕۆشنبیریی عێراقه‌وه بووه ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كورد بووه ، شه‌وى 22 له‌سه‌ر 23ى مانگى چوارى ئه‌مساڵ كۆچى دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.