Erbil 10°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 15:08

گروپی ته‌حریر شام ناڕازین له‌ رێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان رووسیا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئدلب

ته‌حریر شام: ئێمه‌ چه‌ك دانانێین و خاكی خۆمان به‌جێناهێڵین
گروپی ته‌حریر شام ناڕازین له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان رووسیا و توركیا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئدلب
کوردستان TV
100%

رێبه‌رانی گروپی " ده‌سته‌ی ته‌حریر شام " له‌ سووریا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان ناڕازین له‌وه‌ی رووسیا و توركیا رێككه‌وتوون سه‌باره‌ت به‌ درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی سڤیل و چه‌ك داماڵین له‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی  ئه‌م ناوچه‌یه‌.

گروپی ته‌حریر شام كه‌ له‌ تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی چه‌ندین گروپی سه‌له‌فی و هه‌روه‌ها به‌ره‌ری فه‌تح شام (جه‌بهه‌ النصره‌)ـی پێشوو پێكهاتووه‌ و سه‌ره‌كیترین هاوپه‌یمانییه‌ له‌ پارێزگای ئدلب، رۆژی رابردوو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌ ر ێككه‌وتنه‌كه‌ی رووسیا و توركیا پیشاندا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ توركیای هاوپه‌یمانی خۆیان هاوكاریی ده‌كه‌ن به‌ ئاراسته‌ی پێشگیریی له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌ و رێگری له‌ زیان گه‌یشتن به‌ هاوڵاتییانی سڤیل،به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشه‌كانی حكومه‌تی رووسیا و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و حكومه‌تی ئێراندا، پێیان باشتره‌ گرێنتییه‌ك بۆ پاراستنی خۆیان بهێڵنه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ قبوڵی ناكه‌ن چه‌كیان لێبسه‌نرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا گروپی ته‌حریر شام به‌ راشكاوانه‌ وتوویانه‌: ئێمه‌ چه‌ك دانانێین و خاكی خۆمان به‌جێناهێڵین و چاوپۆشیی له‌ ئامانجی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆمان ناكه‌ین.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری وڵاتانی توركیا و رووسیا رۆژی 17ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ دانیشتنێكدا له‌ شاری سوچیی رووسیا سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی دوایین بنكه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له‌ پارێزگای ئدلب گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ك له‌و گروپانه‌ داماڵرێت و ئه‌وێیان پێ چۆڵ بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.