Erbil 12°C شەممە 21 کانونی یەکەم 15:48

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئیدانه‌ى هێرشه‌که‌ى ئه‌هوازى ئێرانى کرد

سه‌رخۆشى خۆى له‌ كه‌سوكارى قوربانیانى و حكومه‌تى ئێران ده‌كات
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌هوازى ئێرانى كرد
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ئه‌لغه‌د برس، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ى ئه‌یلولى 2018، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئیدانه‌ى هێرشى سه‌ر نمایشه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى ئه‌هوازى كرد له‌ ئێران.

ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستسه‌ ده‌كات كه‌ كرایه‌ سه‌ر ئه‌هواز و بووه‌ هۆى كوژران و برینداربوونى چه‌ند كارمه‌ندێكى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى ئێران و خه‌ڵكى سڤیل".

مه‌حجوب هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌: چه‌خت له‌ هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ى توندوتیژى له‌ هه‌ر وڵاتیكدا بێت و به‌هۆى هه‌ر هۆكار و پاڵنه‌رێك بێت كه‌ ئه‌من ئاسایشى وڵاتان تێك بدات.

ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌رخۆشى خۆى له‌ كه‌سوكارى قوربانیانى و حكومه‌تى ئێران ده‌كات و هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازێت.

جێى ئاماژه‌یه‌ سه‌رله‌به‌یانى دوێنێ شه‌ممه‌ 22ى ئه‌یلولى 2018، چوار چه‌كدار هێرشیانكرده‌ سه‌ر نمایشێكى سه‌ربازى له‌ شارى ئه‌هواز له‌ باشورى رۆژئاواى وڵاتى ئێران به‌و هۆیه‌وه‌ش 24 كوژراو و نزیكه‌ى 53 بریندارى لێكه‌وته‌وه‌.

هاوكات ره‌مه‌زان شه‌ریف گوته‌بێژى پاسدارانى ئێران گوتى: هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوى ئه‌لئه‌حوازییه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و سه‌رجه‌م هێرشبه‌ره‌كانیش كوژراون.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.