بەتۆمەتی ئەندامبوونیان لە گرووپی فەتحوڵڵا گولەن، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 110 ئهفسهری سوپای توركیا دەرکرا.
لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئەنقەرە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی بزووتنەوەی خزمەت و پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب بەرابەرایەتیی فەتحوڵڵا گولەن، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 110 ئهفسهری سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی سوپای تورکیا لە 17 شاری ئەم وڵاتە دەرکرا.
داواکراوان؛ 3 عەمید، 2 عەقید، 6 مقەدەم، 3 رائید، 18 ملازمی یەکەم، 1 ملازم و 77 جێگری ملازم فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
لەمبارەیەوە، تیمەکانی دژەتیرۆر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش، بۆ دەستگیرکردنی داواکراوەکان، ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکرد.
لەماوەی دوو ساڵی باری نائاساییدا، بەهۆی بڕیارنامەکانەوە 62 ژەنەراڵ و 2 هەزار و 263 ئەفسەری پلەی جیاواز بەتۆمەتی کودەتا زیندانیکراون و 143 هەزار و 633 کارمەندی سوپاش لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.