Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:42

سه‌نگه‌ر زراری دوایین کتێبی ره‌خنه‌یی خۆی بڵاوکرده‌وه‌

له‌ سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌
کوردستان TV
100%


نووسه‌ری بواری ره‌خنه‌ " سه‌نگه‌ر زراری " دوایین كتێبی خۆی له‌ ژێر ناوی " هونه‌ری رۆمان " له‌لایه‌ن "نووسینگه‌ی ته‌فسیر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌" به‌ چاپگه‌یاندوو خستیه‌ به‌ردیدی خوێنه‌ری كورد .

سه‌نگه‌ر زراری چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌نوسێت و خوێندنه‌وه‌ بۆ كتێبه‌ ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌كات و له‌م بواره‌دا ناسراوه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر كتێبه‌ له‌م بواره‌دا، هه‌فته‌ی رابردوو كتێبێكی تازه‌ی به‌ ناوی " هونه‌ری رۆمان " به‌ چاپگه‌یاند وو بڵاویكرده‌وه‌ .

 كتێبی " هونه‌ری رۆمان " له‌ سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌ ، به‌شییه‌كه‌م باس له‌ خودی رۆمان و مێژووی ڕۆمان و پێوه‌ندییه‌كانی ڕۆمان به‌ ژانر و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك سینه‌ما، شیعر، مێژوو، ژیاننامه‌ ده‌كات ، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م رۆمانه‌ بریتییه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند ڕۆمانێكی وه‌رگێڕاو .

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی " هونه‌ری رۆمان " مێژووی ڕۆمانی كوردی و ئه‌و هه‌وڵانه‌ خراونه‌ته‌ ڕوو كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بۆ نووسینی ڕۆمانی كوردی دراون، شیكردنه‌وه‌ و پێڕستێكی تێروته‌سه‌لیش بۆ ئه‌و ڕۆمانانه‌ كراون كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مێژووی نووسینی یه‌كه‌م ڕۆمانی كوردییه‌وه‌ تا ساڵی 1991 نووسراون .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.