ئەمڕۆ سێشەمە وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەنداوێكیدا بە فەرمی رایگەیاند، كە فڕۆكەیەكی رووسی جۆری ئێل -20 بە 14 سەرنشینەوە لە سەر ئاسمانی دەریای ناوەڕاست پەیوەندی لەگەڵ بنكە فڕۆكەوانییەكەی سووریا پچڕاوە و وون بووە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا روونیكردەوە كە فڕۆكەكە 14 سەرنشینی سەربازی تێدا بووە و ویستوویەتی بەرەو بنكەی حمەیمیمی سووریا بگەڕێتەوە، بەڵام لە ناكاودا پەیوەندی پچڕاوە و لە شاشەی رادارەكان دەرنەكەوتووە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ كەشتییەكی جەنگی فڕەنسی بەناوی ئۆڤێرن ئەو كاتە لە دەریادا بووە، ئەویش تەقەی لە فڕۆكەكە كردووە، بەڵام بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس هەرزوو فڕەنسا ئەم تۆمەتەی رەت كردۆتەوە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا دووپاتی دەكاتەوە گەڕان بەدوای فڕۆكەكە بەردەوامە
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.