Erbil 4°C شەممە 18 کانوونی دووەم 03:46

یه‌کێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى کوردستان ئاگاداریه‌ک ئاراسته‌ى یانه‌کان ده‌کات

هه‌ر یانه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت
کوردستان TV
100%


یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاگاداری سەرجەم یانەکانی کوردستان دەکاتەوە، لەمەودوا پێویستە و مەرجە لەسەر درێسی یاریزانان لۆگۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هەبێت، بە پێچەوانەوە هەر یانەیەک لە سەرجەم خولە جیاوازەکان ئەم رێنماییە جێبەجێ نەکات، یاری یانەکەی بەرێوە ناچێت و سزای داراییش دەدرێت.


 یه‌كێتیه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت لەبەر ئەوەی لۆگۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان گوزارشت لە ئاڵای کوردستانیش دەکات، پێویست ناکات لەسەر درێسی یاریزانان ئاڵای کوردستان هەبێت 

هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌یه‌نن   پێویستە و مەرجە لۆگۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، لەسەر قۆڵی راستی درێسی یاریزانەکان هەبێت.

 له‌كۆتادا یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت  ئەم رێنماییە سەرجەم تیپەکان دەگەرێتەوە، واتە لە تیپی تازەپێگەیشتووان تا تیپی پێشکەوتووان.


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.