Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 12:28

روسیا: ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ ئیدلب ئه‌نجام نادرێت

له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌می داهاتودا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێكده‌كه‌ون
کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگری روسیا، سێرجی شیۆگۆ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریاو هاوپه‌یمانه‌كانی هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نوێ له‌پارێزگای ئیدلب ئه‌نجام ناده‌ن.

ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری به‌رگری روسیا دوای ئه‌وه‌ هاتن كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڤیلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی  روسیاو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند رێككه‌وتون له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ی داماڵراو له‌چه‌ك له‌نێوان هێزه‌كاتی حكومه‌تی سوریاو چه‌كداره‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا له‌پارێزگای ئیدلب و هێزه‌كانی توركیاو روسیاش پێكه‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌وریه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌پێناو زامنكردنی نه‌به‌زاندنیدا.

به‌پێی ئاژانسی سپوتنیكی روسی سێرجی شیۆگۆ رایگه‌یاندوه‌ هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له‌پارێزگای ئیدلب ئه‌نجام نادرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌می داهاتودا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێكده‌كه‌ون له‌باره‌ی هه‌مو ئه‌و بڕگانه‌ی كه‌ له‌رێككه‌وتنی لێكتێگه‌یشتنی نێوان توركیاو روسیادا هاتون.

ڤیلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی  روسیاو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا رێككه‌وتون له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ی داماڵراو له‌چه‌ك له‌نێوان هێزه‌كاتی حكومه‌تی سوریاو چه‌كداره‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا له‌پارێزگای ئیدلب و هێزه‌كانی توركیاو روسیاش پێكه‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌وریه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌پێناو زامنكردنی نه‌به‌زاندنیدا.

ڤیلادیمێر پوتین دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند رێككه‌وتنه‌كه‌ كشاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چه‌كه‌ قورسه‌كان له‌و ناوچه‌ جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ به‌قوڵایی 15 بۆ20 كیلۆمه‌تر  ده‌بێت له‌خۆده‌گرێت و هه‌روه‌ها رێكیشكه‌وتون ئه‌و چه‌كداره‌ ئۆپۆزسیۆنانه‌ی كه‌ “توندڕه‌ون” له‌نێویشیاندا به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ناوچه‌كه‌ بكشێنه‌وه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.