Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 22:25

له‌ دواى ساڵى 2011ـه‌وه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کان له‌ سوریا ئه‌نجام بدرێت

هاووڵاتیان ڕوویانكرده‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان
له‌ دواى ساڵى 2011ـه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان له‌ سوریا ئه‌نجام بدرێت
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى فرانس24، دوێنى یه‌كشه‌ممه‌ 16ى ئه‌یلولى 2018، له‌ ناوچه‌كانى سوریاى ژێر ده‌ستى به‌شار ئه‌سه‌د دواى 7 ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیى ئه‌نجام درا.

له‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى رژێمى ئه‌سه‌د دوێنى له‌ كاتژمێر 7ى به‌یانى تا وه‌كو 7ى ئیواره‌ به‌كاتى ناوخۆى سوریا بۆ یه‌كه‌م جار هاووڵاتیان ڕوویانكرده‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان، له‌ هه‌لبژاردنه‌كه‌دا 40 هه‌زار كاندید له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى 18 هه‌زار و 478 پۆست كێبڕكێیان كرد. 

ئاژانسى فه‌رمى حكومه‌تى سوریا چه‌ندین دیمه‌نى هه‌ڵبژارده‌كانى ڕووماڵكرد له‌ بنكه‌كانى ده‌نگدان نزیك له‌ شارى دیمه‌شق و له‌ شارى تارتوس و لازقییه‌. 

دواى 7 ساڵ له‌ شه‌ڕو پێكدادان حكومه‌تى سوریا به‌ یارمه‌تى وڵاتى روسیاى هاوپه‌یمانى كه‌ یارمه‌تى سه‌ربازى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌دات و سێ به‌شى خاكى سوریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵام شه‌ڕو پێكدادان له‌ هه‌ندى شارى سوریا به‌رده‌وامه‌ هه‌روه‌ك ئیدلب، هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژئاواى كوردستان و ئه‌و شوێنانه‌ى به‌ده‌ست په‌یه‌ده‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ دواین هه‌ڵبژاردن له‌ كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2011 ئه‌نجام درا، له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ناوخۆى سوریا له‌ ساڵى 2011ـه‌وه‌ تا ئیستا زیاتر له‌ 360 هه‌زار كه‌س كوژراون و ملیۆنه‌ها كه‌سیش ده‌ربه‌ده‌ر بوونه‌. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.