Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:09

پۆلیسی تورکیا سه‌دان کرێکاری فڕۆکه‌خانه‌ی نوێی ئه‌سته‌نبوڵی ده‌ستگیرکرد

هه‌ستابوون به‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی
کوردستان TV
100%

پۆلیسی توركیا 500 كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌ كه‌ هه‌ستابوون به‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی كارو شوێنی كاره‌كه‌یان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی ئه‌سته‌نبوڵ.

ئوزگور قه‌ره‌بوڵوت، به‌ڕێوبه‌ری گشتی یه‌كێتی ده‌ڤ یاپی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ڵێت: خۆپیشاندانه‌كه‌ كاتێك به‌رپابوو كه‌ پاسێكی هاتوچۆی فڕۆكه‌خانه‌ خۆی ده‌كات به‌ناو شوێنه‌كه‌داو 17 كرێكار بریندار ده‌كات.

هه‌زاران كرێكار به‌شدارییان كرد له‌و خۆپیشاندانه‌ و پۆلیس و جه‌ندرمه‌و به‌به‌كارهێنانی ئوتۆمبێلی تایبه‌ت و گازی فرمێسك ڕژێن بۆ به‌ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌.

هاوكات زیاد له‌ 30 جه‌ندرمه‌ خۆیان كردووه‌ به‌ شوێنی كرێكاره‌كاندا و ده‌رگاكانیان شكاندووه‌و پتر له‌ 500 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌، قه‌ره‌بوڵوت به‌ ڕێگای ته‌له‌فۆن به‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رزی گوتووه‌ "ئێستا له‌ بنه‌كه‌یه‌كی خۆجێی جه‌ندرمه‌وه‌ ته‌له‌فون ده‌كات و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون ئازادیان بكه‌ن."

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.