ئێمه لێره‌ین !...
ئێمه لێره‌ین
ئێمه لێره‌ین
لێره‌ین تا به مێژوو بڵێین: كوردین و دڵمان داوه‌ته ئازادی و ناتوێینه‌وه
ئێمه لێره‌ین
لێره‌ین تا به كوردستان بڵێین: گیانمان فیدای دار و به‌رد و ڕه‌ز و باخ و خاكی شیرینته
ئێمه لێره‌ین
لێره‌ین تا به شه‌ھیدان بڵێین: ڕۆحتان چرای ڕێبازمانه و (ئه‌و ڕێبازه له‌بیر ناكه‌ین په‌یمانه، ڕێی بارزانی كوردستان یا نه‌مانه)
ئێمه لێره‌ین
ھه‌میشه لێره‌بووین و لێره ده‌بین
ئێمه لێره‌ین
لێره‌ین، وه‌ك خۆری نێو ئاڵاكه‌ی پارتی و زه‌رد زه‌رد سه‌رده‌كه‌وین
لێره‌ین، وه‌ك نه‌عره‌ته‌ی ئه‌یلول و گه‌رم گه‌رم ده‌سوتێین
لێره‌ین، وه‌ك تفه‌نگه نهوهستاوهكهی گوڵان و چیا چیا ھهڵدهشاخێین
ئێمه لێره‌ین
لێره‌ین، وه‌ك خواكوڕك و كانیماسی و چیای سه‌فین
ئێمه لێره‌ین
لێره‌ین، وه‌ك چه‌خماخه‌ی به پێوه‌وه‌ستاوی ڕاپه‌ڕین و
وه‌ك داستانی نه‌خه‌وتووی كۆڕێ !..
ئێمه لێره‌ین
لێره‌ین، وه‌ك چیرۆكی پڕ مه‌غزای شكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش و
داستانی پڕ ھه‌یبه‌تی پردێ و سحێلا !..
ئێمه لێره‌ین
لێره‌ین و به چراخانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییه‌وه گوێ له سه‌رۆك ده‌گرین
سه‌رۆكێك، وه‌ك چیا وه‌ستاو له نێو دڵی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یدا ..
ن/ سالار عوسمان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.