Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:13

هاووڵاتیانی ئیدلب به‌ دروستکردنی ده‌مامک خۆیان بۆ چه‌کی کیمیایی ئاماده‌ ده‌که‌ن

ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له‌و رووه‌وه‌ هاوده‌نگن دژی رژیمی سووریا
کوردستان TV
100%


جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش رایگه‌یاندووه‌؛ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له‌و رووه‌وه‌ هاوده‌نگن كه‌ ئه‌گه‌ر سوریا له‌ سه‌ری ئیدلب چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت، ئه‌وا له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر خان شه‌یخون زه‌ره‌ر و زیانی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، هاووڵاتییانی ئیدلب، به‌ به‌كارهێنانی قتووی خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان و چه‌ند پێداویستیه‌ك، ده‌مامكی به‌رگرتن به‌ گازی كیمیایی دروستده‌كه‌ن، له‌ناو ده‌مامه‌كه‌كه‌شدا دوو فلته‌ری له‌ لۆكه‌ دروستكراو داده‌نرێت، له‌ نێوان دوو فلته‌ره‌كه‌شدا مادده‌یه‌كی كاربۆن یاخود خه‌ڵوزی تێده‌كرێت، ئه‌ویش به‌ رێژه‌ی له‌ 90% ی قتووه‌كه‌ بگرێت هه‌تا بتوانێت مادده‌ ژه‌هراویه‌كان بگرێته‌ خۆی.

چه‌ند توێژه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤدا كارده‌كه‌ن، دوێنێ رایانگه‌یاند: رژێمی سوریا له‌ ساڵی 2013 ه‌وه‌ كه‌ له‌ناوبردنی چه‌كه‌ كیمیاییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، 33 جار هێرشی كیمیایی له‌ شه‌ڕه‌كانیدا به‌كارهێناوه‌.

پارێزگای ئیدلب دوایین پارێزگای سوریایه‌ كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا مابێت و له‌ ئێستاشدا دیمه‌شق له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ئه‌و شاره‌ كۆنتڕۆڵبكاته‌وه‌ و وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا، رووسیا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ .

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.