به‌پێى هه‌واڵێكى فرانس 24، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند: سه‌رۆك كۆمارى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رۆژى دووشه‌ممه 17ى ئه‌یلولى 2018 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسیا ڤلادمێر پوتین كۆده‌بێته‌وه.
مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى ئه‌یلولى 2018، رایگه‌یاند له شارى سوچى ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له‌گه‌ڵ پوتین هاوتا رووسیه‌كه‌ى بۆ تاوتوێكردنى پرسى سوریا و شه‌ڕى ئیدلب كۆده‌بنه‌وه له ڕۆژى دووشه‌مه‌ى داهاتوو.
مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ گوتى توركیا ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌رێكى سیاسى بۆ قه‌یرانى سوریا و پرسى ئیدلب بدۆزرێته‌وه و هه‌روه‌ها گوتیشى " ئێمه ئاماده‌ین هاوكارى له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نیك بكه‌ین له‌شه‌رى دژ به گروپى تیرۆرێست، به‌ڵام كوشتنى خه‌لكى سڤیل له ئافره‌ت و منداڵ له ژێر ناوى شه‌ر كردن دژى تیرۆر ڕاست نیه، ئیمه به‌م شێوه‌یه ناتوانین ئاشتى به‌ده‌ست بهێنین".
توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانى ئه‌وروپا دژى ئه‌وه‌ن هێرشى سه‌ربازى بكرێته سه‌ر ئیدلب ئه‌وان واى ده‌بینن هێرشكردن بۆ سه‌ر ئیدلب كاره‌ساتێكى مرۆیى لێده‌كه‌وێته‌وه.
شارى ئیدلب و ده‌وروبه‌رى له سه‌دا 70ى له ژێر كۆنتڕۆڵى گرووپى میلیشایى هه‌یئه‌ى ته‌حریرى شام (به‌ره‌ى تووسره‌ى جاران)ـه كه لقى سووریاى رێكخراوى قاعیده‌یه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.