تێكستی / ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی
ئه‌و حه‌یرانه‌ی بۆ هه‌ولێری پایه‌دارم
دهیچڕم به دڵ
به‌رخودانی دیار به‌كری له چاودایه
ئه‌و سرووده‌ی بۆ هه‌ڵمه‌تی سلێمانی
ده‌یڵێم به كوڵ
گیانفیدایی مه‌هابادی له دڵدایه
ئه‌ڵا وه‌یسیم له كه‌ركووكه
ده‌نگدانه‌وه‌ی وا له ئه‌فرین
هۆرهیهكیان هه‌ڵبڕیوه
له كوێستانی شنروێوه
تا گه‌رمێنی بنار حه‌مرین
جامێ شیعری كه‌نار سیروان
وه‌كوو دیاری ده‌به‌ن بۆ وان
قژی خاوی ئه‌سپینداری
بادینانی پێ ته‌ڕ ده‌كه‌ن
ره‌گوڕیشه‌ی داری به‌ڕووی
هه‌ورامانی پێ ئاو ده‌ده‌ن
پۆل ده‌به‌ستن وه‌كوو كۆتر
به‌ره‌و لووتكه‌ی به‌رزی چیا
له باڵ ده‌ده‌ن، پێكڕا ده‌فڕن
به‌سه‌ر زامی شنگاله‌وه
بۆ ئێزیدخان لاوك ده‌چڕن
له هه‌ڵه‌بجه و له قامیشلوو
له شرنا‌خ و كرماشانا
به به‌یداخی سه‌ربه‌خۆیی
چاوی دایكی شه‌هید ده‌سڕن
له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وڵاتی ون
به خوێنی گه‌شیان ده‌نووسن؛
ئێمه رۆڵه‌ی مێژوویه‌كین
له‌گه‌ڵ چه‌پكێ گه‌ڵای زێڕین
به قردێله‌ی سپی و به‌فرین
به مه‌لۆتكه‌ی خاك پێچراوین
له‌گه‌ڵ كڵپه‌ی ئاگر و خۆر
له نه‌ورۆزا داگیرساوین
له‌سه‌ر دار و به‌ردی وڵات
دروشمێكی ههڵكوڵراوین
دهێڵێینهوه هه‌تا ماوین
كوردستانه یه‌ك نیشتمان
كوردستانه یه‌ك ناونیشان
هه‌زار ساڵه‌ی پێكه‌وه ژیان
یه‌ك ئارمانج و سه‌د به‌رخودان
یه‌ك دیرۆكی قوربانیدان
وه‌ك زنجیره‌ی چیاكانین
یه‌ك له‌وی تر گرێدراوین
وه‌ك پێده‌شت و زێ و رووباران
ده‌ست له‌ناو ده‌ست
لێك به‌ستراوین
له ماده‌وه تاكو ئێستا
له سه‌نگه‌ری ئازادی‌دا
هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستانین
شكۆی گه‌ل و نیشتمانین
پڕ نه‌عره‌ته‌ی
یان كوردستان یان نه‌مانین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.