Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:06

ئەمریکا ژمارەی ھێزەکانی لە دەریای ناوەڕاست زیاتر دەکات

سوپای سوریا لە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی پارێزگای ئیدلبە
کوردستان TV
100%

لەبەرادەوامیی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ئیدلب لەلایەن سوپای سوریاوە، ئەمریکا ژمارەی ھێزەکانی خۆی لە دەریای ناوەڕاست زیاتر دەکات و کەشتیی جەنگیی ماونت ویتنیی رەوانەی بەندەری سالۆنیکی یۆنان کردووە.

ئەمریکا سێ کەشتیی مووشەکھەڵگری لە نزیک کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست جێگیرکردووە، کە ھەڵگری مووشەکی تۆماھۆکن و دەتوانن ھەزار و ٦٠٠ کیلۆمەتر ببڕن و ئامانجەکەیان بپێکن. جگە لەوەش، سوپای ئەمریکا سێ ژێردەریایی ئەتۆمی لە جۆری لۆس ئەنجلۆس لە دەریای ناوەڕاستدا ھەیە.

بەپێی زانیاریی چاودێران، ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە ئێستادا ١٤٨ مووشەکی باڵداری ئامادەکردووە  بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان لەسوریا بپێکێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سوپای سوریا لە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی پارێزگای ئیدلبە و لێپرسراوانی ئەمریکاش چەندین جار ھۆشدارییان داوە لەوەی، سوپای سوریا لەو شەڕەدا چەکی کیمیایی بەکاردەھێنێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.