Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:45

شەڕڤانان کۆتا ئۆپەراسیۆن لەناوبردنی داعشیان لە رۆژهەڵاتی فورات راگەیاند

قۆناغی كۆتایی بە پشتیوانی هاوپەیمانان دەبێت
کوردستان TV
#12
100%

شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئەمڕۆ سێشەممە شەڕڤانانی هەسەدە كۆتا ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی داعشیان لە رۆژهەڵاتی فورات راگەیاند، کە هاوسنوور لەگەڵ عێراق.

لە راگەیەندراوێكدا هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشكرایانكردووە، شەوی ڕابردوو دەستیانكردووە بە ئازادكردنی چەند ناوچەیەكی ڕۆژهەڵاتی فورات و ئەوەش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی گەردەلولی جەزیرەدا بووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو چالاكیانە لەچوارچیوەی قۆناغی كۆتایی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە كە بۆ لەناوبردنی داعش بەڕێوەدەچێت.

رونیشیانكردوەتەوە، قۆناغی كۆتایی ئۆپەراسیۆنەكە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان دەبێت و هاوكات تۆپخانەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هاوكاری سوپای عێراق بۆردومانی ئەو ناوچانە دەكەن كە بەدەست چەكدارانی داعشەوە ماون.

ئاماژەی بەوەشكرد، شەڕڤانان هەروەها دەستیان بە رزگاركردنی شارۆچكەی هەجین و سوسە و شەعفە لەگەڵ گوند وناوچەكانی دەوروبەری كردووە.
 
ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی زەیتون بۆ لەناوبردنی داعش بەردەوامی هەیە و تا ئێستا توانیەتی ناوچەیەكی فراوان ئازاد بكات كە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بووە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.