Erbil 14°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:24

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: هێرشکردنه‌ سه‌ر ئیدلب خراپترین کاره‌ساتى سه‌ده‌ى 21ى لێده‌که‌وێته‌وه‌

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دەدات
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیدلب خراپترین كاره‌ساتى سه‌ده‌ى 21ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ، دوێنێ دووشه‌ممه‌ 10ـی ئه‌یلولى 2018 نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هوشداریان داوه‌ له‌باره‌ى ئه‌نجامى هێرشه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانى و روسیا بۆ سه‌ر ئیدلب كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ هۆى " كۆسپێكى  مرۆڤایه‌تى و كاره‌ساتێكى مروێى گه‌وره‌ى لێبكه‌وێته‌وه‌ " .

مایا كۆسیانجیس وته‌بێژى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌، له‌ میانه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هێرشه‌كانى رژێمى سوریا و هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانى روسیا بۆ سه‌ر ئیدلبى سوریا، وتى "زۆرێك هێرى قێزه‌ون و رووبه‌رووبونه‌وه‌ و تووشبوو هه‌یه‌ له‌ ئیدلب پێویسته‌ به‌رده‌وامى نه‌بێت".

هه‌روه‌ها وتى " ئێمه‌ له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ لێكۆڵه‌ران ده‌وه‌ستێن و باسى بواره‌ جیاكانى ئه‌و ره‌وشه‌ ده‌كه‌ین".

هاوكات نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هوشدارى دا له‌ باره‌ى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئیدلب و رایگه‌یاند: له‌وانه‌یه‌ ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه‌ خراپترین كاره‌ساتى سه‌ده‌ى 21ى لێبكه‌وێته‌وه‌.

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 10ـی ئه‌یلول، له‌ ئه‌نجامى هێرشى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى روسیا بۆ سه‌ر شارى ئیدلب و حه‌ما له‌ باكورى سوریا به‌ لایه‌نى كه‌م 17 كه‌س برینداربوون، له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌شدا لایه‌نى كه‌م 29 كه‌سى سڤیل كوژراون و به‌ ده‌یان كه‌سیش بریندار بوونه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز 


 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.