Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:46

کردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وله‌تی کتێب له‌ هه‌ولێر

بە بەشداری زیاتر لە 310 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە دەكرێتەوە
کوردستان TV
100%

13یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب له‌ شاری هه‌ولێر له‌  رۆژانی 10 بۆ  20 ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌ناو پاركی سامی عەبدوڕەحمان لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی ده‌كرێته‌وه‌ .

گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان " فەرهەنگ گۆمەشینی " ئاشكرایده‌كات پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب، ساڵانە بە بەشداری زیاتر لە 310 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە دەكرێتەوە .

وتیشی ئه‌م پیشانگایه‌ ساڵانە لە یەكی نیسان بۆ 10ی نیسان ده‌كرایه‌وه‌ ، بەڵام ئەمساڵ لەبەر داخستنی فڕۆكەخانەكان كە لەلایەن بەغداوە داخرابوو، ئەو پێشانگەیە نەكرایەوە ، بۆیه‌  بڕیارە لە 10 تا 20ی مانگی تشرینی یەكەم پێشانگاكە بكرێتەوە .

كردنەوەی ئەو پێشنگایە ساڵانە، وەك كەرنەڤاڵی رۆشنبیری وایە و خوێنەران لە زۆربەی شارەكانی كوردستان و عێراقیشەوە رووی تێدەكەن .

جێی باسه‌ پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر ساڵانه‌ له‌ لایه‌ن دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەری و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان، لەناو پاركی سامی عەبدوڕەحمان لە هۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی ده‌كرێته‌وه‌ .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.