ئەمڕۆ ههینى 7-9-2018 حەسەن رووحانی سەرۆكی ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا لە تاران كۆبوونەوە، دوابەدوای كۆبوونەكەش لە راگەیەنراوێكدا رایانگەیاند، پابەندی بەهێز و بەردەوامی خۆیان بە سەروەریی، سەربەخۆیی، یەكێتی و یەكپارچەیی خاكی سووریا و هەروەها ئامانجەكان و بنەماكانی نەتەوەیەكگرتووەكان دووپات كردهوهو وتیان" ئەو بنەمایانە دەبێت لەلایەن هەمووانەوە رێزیان لێبگیرێت.
ههروهها سەرۆك كۆماری هەرسێ وڵات دووپاتیانكردەوە كە هیچ هەنگاوێك نابێت ئەو بنەمایانە سست بكات و ئەوان هەموو هەوڵەكانی خۆیان بەمەبەستی دروستكردنی راستییەنوێیەكان لە گۆڕەپانەكە بەبیانووی دژایەتی تیرۆر رەتدەكەنەوە و ئیرادەی خۆیان بۆ راوەستان لەبەرامبەر خواستی دابەشكارانە بەمەبەستی بێهێزكردنی دەسەڵات و یەكپارچەیی خاكی سووریا و هەروەها ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی دراوسێ دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.