Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 04:48

نیکى هایلى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران و رووسیا و سوریا ده‌کات

نیكى هایلى نوینه‌رى ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
نیكى هایلى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران و رووسیا و سوریا ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى فوكس نیوزى ئه‌مریكى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ئه‌یلولى 2018، نیكى هایلى نوینه‌رى ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وله‌تى سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى سوریا رایگه‌یاند: "وڵاته‌كه‌ى وه‌ڵامى توندى سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانى ده‌داته‌وه‌ ئه‌گه‌ر چه‌كى كیمیایى به‌كار بهێنێت".

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هایلى، رایگه‌یاند: " په‌یامێكمان هه‌یه‌ بۆ ڕژێمى ئه‌سه‌د و هه‌ر كه‌سێك كه‌ بیرده‌كاته‌وه‌ چه‌كى كیمیاوى به‌كاربهێنێت له‌ سوریا، ئێمه‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ به‌بیر ئه‌سه‌دى و هاوپه‌یمانه‌كانى رووسیا و ئێران ده‌هێنێنه‌وه‌، ئێوه‌ ناتانه‌وێ گره‌و له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ى ئه‌مریكا بكه‌ن له‌سه‌ر ڕووبه‌روبوونه‌وه‌".

ئه‌مریكا  تا ئیستا له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش دووجار به‌ڵێنى دابوو كه‌ وه‌ڵامیان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر چه‌كى كیمیایى به‌كار بهێنرێت و هه‌ردوو جاره‌كه‌ش به‌ڵێنه‌كه‌یان برده‌ سه‌ر و بۆردومانى سوریایان كرد له‌ ساڵى 2017 و سه‌ره‌تاى ساڵى 2018.

ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به‌ چه‌كى كیمیایى دانیشتنێكیان ئه‌نجامدا، نیكى هایلى له‌ درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتى: " هێرشى ڕژێمى ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ئیدلب ئه‌نجامێكى سه‌رشێتى ده‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێتو كیمیاییش به‌كارنه‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌ستۆى رووسیا تا نه‌هێڵێت رووبدات".

هایلى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ ده‌ستى ئه‌مریكا كه‌وتووه‌ ڕژێمى ئه‌سه‌د به‌ درێژایى حه‌وت ساڵه‌ى جه‌نگى سوریا 50 جار چه‌كى كیمیایى به‌كارهێناوه‌ دژى هاووڵاتییه‌كانى خۆى و له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه‌دا 1500 كه‌سى سڤیل كوژراون كه‌ منداڵ و ئافره‌تیشى تیدا بووه‌ ئه‌وه‌ش به‌ هاوكارى هاوپه‌یمانه‌كانى بووه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ شارى ئیدلب بووه‌ته‌ دواین په‌ناگه‌ى چه‌كداره‌ به‌هه‌ڵستكاره‌كانى و هه‌موو ئه‌و گرووپ و میلیشیا توندڕه‌وانه‌ى دژى سووریان، سوپاى سوریاش به‌ هاوكارى رووسیه‌كان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى بۆ هێرشى سه‌ر ئیدلب ته‌واوكردووه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.