گۆرانیبیژی ده‌ڤه‌ری ره‌واندوز ( ده‌رباز شیرزاد ) لە ساڵی (2005) یەك ئەلبوومی گۆرانی بڵاو كردۆتەوە، لەدوای ئەو ئەلبوومە هیچ بەرهەمێكی بەشێوەی ئەلبووم بەرهەم نەهێناوە، به‌لام له ئیستادا سه‌رقالی به‌رهه‌مهینانی چه‌ند گۆرانییه‌كی تازه‌یه .
ده‌رباز ئاشكرایده‌كات ، ئەگەرچی (13) ساڵە بەرهەمی تازەی نەبووە ، به‌لام له ئیستادا (2) گۆرانی تازەی لەبەردەست دایه، یەكێكیان لە ژێر ناوی ( تا دڵی منت بەدەست هێنا) كاری دەنگ و میوزیكی لەلایەن هونەرمەندی میوزیكژەن ( نیهاد سابیر) تەواو بووە و تەنیا ماوە كلییپی بۆ بكات .
هەروەها گۆرانیی (فاتمۆكێ) كە گۆرانییەكی كرمانجیە ، ئێستا ئامادەكاری بۆ ئەو بەرهەمەش دەكات و كاری دەنگی تەواو بووە تەنیا ماوە كلیپ بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش بكات .
لاوكی ئه‌ری گولی یه‌كیكی دیكه‌یه له‌م به‌رهه‌مه تازانه‌ی ( ده‌رباز ) به نیازه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا تۆماری بكات و بلاویبكاتهوه ،ئه‌ری گولی یه‌كیكه له به‌رهه‌مه نایابه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد ( هاوتا ئه‌سعه‌د ) كه پیش‌تر به ده‌نگی ئه‌و تۆمار كراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.