به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆرله نووسه‌ر و كه‌سایه‌تیی ناودار و خوێنه‌ران ، به‌یانی پینج شه‌ممه ریكه‌وتی 6ی ئه‌یلول نووسه‌ر و شاعیر و توێژه‌ری ناسراوی كورد ( مهاباد قه‌ره‌داغی ) ، له‌سه‌ر جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن ڕێوڕه‌سمێك ڕێك ده‌خات و كتێبێكیش له‌وباره‌یه‌وه به دیاری پێشكه‌ش به میوانه‌كان ده‌كات .
ڕێوڕه‌سمه‌كه له لایه‌ن یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر ئاماده‌كاری بۆ كراوه و له ماڵی نووسه‌ران له هۆڵی شه‌هید (مه‌هدی خۆشناو) ساز ده‌كرێت ، قه‌ره‌داغی كتێبێك ده‌كاته دیاری و باسێكی گرنگی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ده‌كرێت.
جیی باسه ، مهاباد قه‌ره‌داغی و ده‌یان كه‌سی دیكه ، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆسته‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.