Erbil 7°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:18

ئه‌مریکا:  نابێت رژێمی سووریا بیر له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر ئیدلب بکاته‌وه‌

ئه‌مریكا: ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیاوی به‌كاربینیت ئیمه‌ش وه‌لاممان ده‌بیت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، نابێت رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بیر له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیدلب بكاته‌وه‌.  

دۆناڵد تره‌مپ  سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ رێگه‌ی تویتێكه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ڕایگه‌یاندووه‌،  پێویسته‌ جارێكی تر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د  بیر له‌ هێرشی سه‌ر شاری ئیدلب له‌ سووریا  نه‌كاته‌وه‌.

تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ره‌نگه‌ ئه‌سه‌د و ڕووسه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان  له‌ رێگه‌ی به‌شدارییكردن له‌ تراجیدیایه‌كی گریمانه‌كراوی له‌وجۆره‌، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی ئه‌نجامبده‌ن، كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ سه‌دان هه‌زار مرۆڤ گیان له‌ده‌ست بدات، بۆیه‌ نابێت جیهان رێگه‌بدات شتێكی وا رووبدا.   

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كۆشك سپی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاتد" نابێت رژێمی سووریا  بیر له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیدلب بكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیاوی به‌كاربینیت ئیمه‌ش وه‌لاممان ده‌بیت، بۆیه‌ بیر له‌ چاره‌سه‌ری سیاسی كیشه‌ی سووریا ده‌كه‌ینه‌وه‌.  


شاری ئیدلب  دوایین قه‌لای هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی  سووریایه‌، كه‌ چوار ملیۆن هاووڵاتیی مه‌ده‌نی تیادا ده‌ژین و، له‌ئێستادا نیگه‌رانن له‌ هێرشی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆ سه‌ر شاره‌كه‌یان، هه‌ر پێكدادانێكیش له‌ ئیدلب كه‌ خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی ستراتیجییه‌، ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی كۆچ به‌ره‌و توركیا و ئه‌ورووپا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.