ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه‌ی ژماره‌یه‌ك تانكی هه‌ڵگرتبوو و به مه‌به‌ستی پشتیوانی ره‌وانه‌ی یه‌كه‌كانی سوپا له‌سه‌ر سنووری توركیا له‌گه‌ڵ سووریا كرابوو، گه‌یشته هاتای.
بارهه‌ڵگره‌كان كه تانكه‌كانیان له شاره جیاجیاكانه‌وه باركردبوو، گه‌یشتنه شارۆچكه‌ی ئیسكه‌نده‌رون.
كاروانه‌كه له رێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا به‌ره‌و شارۆچكه‌كانی سه‌ر سنوور جووڵهیكرد.
هاوكات ره‌وانه‌كردنی دیواری كۆنكرێتیی له لایه‌ن سوپای توركیاوه بۆ خاڵه‌كانی چاودێریی ئاگربه‌ست له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌كانی ئاستانادا، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌كانی سه‌ر سنوور، درێژه‌ی هه‌یه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه سوپای توركیا خه‌ریكه هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووری سوریا ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.