له تویتێكدا دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى هۆشدارى دایه به‌شار ئه‌سه‌د له باره‌ى شارى ئیدلب و ئاماژه‌ى به‌وه داوه كە حكوومه‌تى سووریا نابێت بێباكانه هێرش بكاته سه‌ر شارى ئیدلب.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا نووسییویهتى " به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سووریا نابێت بێباكانه هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌ى ئیدلب، رووسیا و ئێران هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده‌ى مرۆیى ده‌كه‌ن گه‌ربێتو له‌و تراژیدیایه مرۆڤایه‌تیه به‌شداربن، ره‌نگه به سه‌دان هه‌زار كه‌س بمرن، رێگه مه‌ده ئه‌مه رووبدات.
ئیدلب ده‌كه‌وێته باكوورى رۆژئاواى سووریا و دواین پیگه‌ى چه‌كداره‌كانى ئۆپۆزسێۆنه.
ئه‌مه له كاتێكدایه حكومه‌تى سووریا ئاماده‌كارى ته‌واوى كردووه تاوه‌كو ئۆپراسیۆنى ئیدلیب به‌هاوكارى هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌نجامبدات و له ئێستادا هێزیكى زۆرى له ده‌وربه‌رى شارى ئیدلب كۆكردووته‌وه.
جێى ئاماژه‌یه ئه‌مریكا و هه‌ندیك له وڵاتانى ئه‌وروپا، هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن ئهگهربێتو چه‌كى كۆمه‌ڵكوژى به‌كاربێنێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.