Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:54

مالیکی هۆشداری له‌ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێکی نێوخۆیی له‌ عێراق ده‌دات

كه‌س لێی ده‌رباز نابێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ، هۆشداری ده‌دات كه‌ ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ده‌ره‌كی ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نێوخۆیی و كه‌س لێی ده‌رباز نابێت.

نوری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌، ده‌ڵێت: ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ده‌ره‌كی ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نێوخۆیی و كه‌س لێی ده‌رباز نابێت.

هه‌روه‌ها مالیكی داوا له‌ برا هاوبه‌شه‌كان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌كات یه‌كگرتوو بن و شكست به‌و پلانانه‌ بهێنن كه‌ هۆكاره‌كه‌ی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری وڵاته‌ له‌ ئێستادا.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.