ئه‌مڕۆ شه‌ممه مانۆڕی سه‌ربازیی به‌رفراونی هێزه‌كانی ده‌ریایی و ئاسمانیی رووسیا له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و نزیك كه‌ناراوه‌كانی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره یه‌كه‌ی ده‌ریای ره‌ش و یه‌كه‌ی ده‌ریای باڵتیك و یه‌كه‌ی ده‌ریای كاسپیان و یه‌كه‌ی باكووری ئه‌م وڵاته به‌شداریی بكه‌ن له‌مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌دا.
ستیڤن رۆزنبێرگ هه‌واڵنێری بی بی سی له مۆسكۆ له‌مباره‌یه‌وه وتوویه‌تیی دوو ژێر ده‌ریایی كه هه‌ڵگری فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژ و فڕۆكه‌ی دژه ژێر ده‌ریایین، له‌م مانۆڕه‌دا به‌شدار ده‌بن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوپای رووسیا رایگه‌یاندووه: شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌وان له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا بۆ كه‌شتیوانیی و فڕۆكه‌وانیی مه‌ترسیداره و ئاسایشی تێدا نییه.
ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازییه‌ی مۆسكۆ له‌كاتێدا له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ناكۆكییه‌كانی رووسیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر سووریا زیاتر بووه له‌چاو پێشوو.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.