خانمه گۆرانی بێژی كورد "تارا ڕه‌سوڵ" كه ئێستا دانیشتووی وڵاتی سوێدده له‌لایه‌ن پارتی سۆسیال دیموكراتی سویده‌وه كاندید كراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ستۆكهۆڵم.
به‌وپێیه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌ندامێكی چالاكی پارتی سۆسیال دیموكراتی سویده، له‌ئێستادا یه‌كێكه له‌كاندیده‌كانی پارته‌كه له‌شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید‌و ده‌ستنیشانكراوه بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌كه.
تارا ڕه‌سوڵ له ده‌ڵێت: له‌ئێستادا پێویستم به‌ده‌نگی كوردانی خۆشه‌ویستی ستۆكهۆڵمه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پۆسته، بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر بهكلتورو موزیك‌و مرۆڤی خاوه‌ن پێداویستی تایبهتو به‌ساڵاچوان، سوپاس بۆ متمانه‌و ده‌نگدانتان بهمن كه ژماره‌كه‌م ٣٥ له‌لیستی كۆمۆن.
شایانی باسه تارا ڕه‌سوڵ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدیه‌و ماوه‌ی زیاتر له ١٥ ساڵه ئه‌ندامه له‌پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدی فه‌رمانڕه‌وا
بڕیاره له ٩ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی پهرلهمانو ههرێمایهتیو شاره‌وانییه‌كان له‌سوید به‌ڕێوه‌بچێت، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی ناو پارته جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته كاندیدن.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.