Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:41

هۆشداری پۆمپیۆ ده‌رباره‌ی ئاکامی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی رووسیا و سووریا بۆسه‌ر ئدلب

ئه‌مكاره‌ ئاگری جه‌نگی ناوخۆیی له‌ سووریا خۆشتر ده‌كات
هۆشداری پۆمپیۆ ده‌رباره‌ی ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی رووسیا و سووریا بۆسه‌ر ئدلب
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی رابردوو هۆشداریدا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیا و سووریا بۆسه‌ر ناوچه‌ی ئدلبی وڵاتی سووریا و وتی: ئه‌مكاره‌ ئاگری جه‌نگی ناوخۆیی له‌ سووریا خۆشتر ده‌كات.

پۆمپیۆ له‌ ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆیدا له‌مباره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تی: سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا داكۆكیی ده‌كات له‌ هێرشی وڵاته‌كه‌ی و سووریا بۆسه‌ر ناوچه‌ی ئدلب.
ئاماژه‌ی مایك پۆمپیۆ به‌ لێدوانه‌كه‌ی لاڤرۆڤه‌ كه‌ رۆژی رابردوو وتبووی حكومه‌تی سووریا مافی خۆیه‌تیی تیرۆریسته‌كان له‌ خاكی خۆی ده‌ربكات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی ئه‌م جه‌نگه‌ وتی: له‌ روانگه‌ی ئه‌مریكاوه‌ كرده‌وه‌یه‌كی له‌مچه‌شنه‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی و به‌هێزتربوونی ئاگری جه‌نگی ناوخۆیی سووریا.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وێڕای پیشاندانی نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی ئه‌م جه‌نگه‌، داوای له‌ ئێران و توركیا و رووسیا كردووه‌ پێشگیریی بكه‌ن له‌ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جه‌نگه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.