Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:25

برێت مه‌کگۆرک لێدوانه‌که‌ى هادی عامری به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

مه‌كگۆرك: ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌ میدیا عێراقییه‌كانه‌وه‌ باسی لێوه‌ده‌كرێت رووینه‌داوه‌
کوردستان TV
100%

برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی "تویته‌ر"، لێدوانه‌كه‌ى هادی عامری به‌درۆده‌خاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت" ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌ میدیا عێراقییه‌كانه‌وه‌ باسی لێوه‌ده‌كرێت رووینه‌داوه‌. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ، كه‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌" شكست به‌و حكومه‌ته‌ ده‌هێنن كه‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق پێكیبهێنێت و هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه‌.
 
عامری له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا وتوشیه‌تی" ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ر حكومه‌تێكش به‌ گوشاری ئه‌مریكا پێكبهێندرێت وه‌ك به‌كرێگیراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تویته‌ر" و له‌ تویتێكدا مه‌كگۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌" ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ له‌م رۆژانه‌ی دوایدا كه‌ میدیا عێراقییه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن رووی نه‌داوه‌. 

وته‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ فه‌تح له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وابڕیاره‌ له‌سه‌ر داوای‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی‌ خولی‌ نوێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.