Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 13:19

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: له‌ 2014وه‌ نزیکه‌ى 30 هه‌زار ھێرشی ئاسمانیمان دژى داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە

له‌و ماوه‌یه‌دا 1061 مەدەنی لە عێراق و سووریا کوژراون
کوردستان TV
100%

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند، ژمارەی ئەو مەدەنییانەی کە لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانیان دژ بە داعش لە عێراق و سووریا کوژراون، گەیشتووەتە 1061 کەس.

لە راپۆرتێکدا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئاماژەی بەوەداوە کە لە نێوان مانگی ئابی ساڵی 2014 تا کۆتایی مانگی تەمووزی ئەمساڵى 2018دا 29 ھەزار و 920 ھێرشی ئاسمانیان دژ بە حەشارگەکانی داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە.

لە راپۆرتەکەدا ئه‌وه‌ش ھاتووه‌ لە ئاکامی ئەو ھێرشانەدا، لانیکەم 1061 مەدەنی کوژراون.

لە ساڵی 2014دا، ئەمریکا ھاوپەیمانیەتییەکی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا پێکھێنابوو کە 60 وڵات لەخۆدەگرێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.