نووسەرو مامۆستای زانکۆ " هەرێم عوسمان " کتێبێکی نوێ له ژێر ناوی " دامەزراندنی بنەمایەکی ئۆنتۆلۆجی بۆ ڕەخنە " كه پسپۆری بواری فەلسەفە " د.محەمەد کەمال " پێشەکی بۆ نووسیووە چاپ و بڵاوکردهوه .
دهربارهی كتێبه تازهكهی " ههرێم عوسمان " ئاشكرایدهكات ، ئەم بەرهەمە هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لە چەمکی رەخنە و رەخنەی ئەدەبی لەسەر دوو بنەما ، یەکیان بنەمایەکی فەلسەفییە، کە پشتم بە فەلسەفەی مارتن هایدیگەر بەستووە، ئەویتر بنەمایەکی ئەدەبی و سۆفیگەرییە، کە پشتم بەو مامەڵە رۆحی و مرۆییە بەستووە کە لە ئەدەبیات و دنیای سۆفیگەرێتیدا تێبینی دەکەین .
ههرێم وتیشی كه بهشێكی كتێبهكهی ئاوڕدانەوەیە لە دیاردەی رەخنە لە ئەکادیمیای کوردی و دنیای رۆژنامەگەری و سۆشیال میدیادا، ناوبراو پێی وایه کەلتوری کوردی ڕێگرە لە دروستکردنی تاکی بیرکەرەوە و رەخنەگر، ناوبراووا ههست دهكات كه ئەکادیمیای کوردی زیاتر لە هەوڵی نوێخوازی روکەشگەرای بێ ناوەڕۆکدایە، واتە هەوڵدەدات شتی نوێبکات بەڵام بە ناوەڕۆک و بیرکردنەوەی کۆنەوە .
نووسهری ئهم كتێبه به پێویستی دهزانێت مامەڵەیەکی رۆحی و مرۆیی لەگەڵ تێکست بکرێت لهبهر ئهوهی پێی وایه تێگەیشتن لە تێکست وەک تێگەیشتنە لە مرۆڤ ، به پێویستیشی دهزانێت كه تێکستی راستەقینە لە ساختە جیابکرێتهوه ، ههروهها هەوڵی بۆ ئەوەیە کە تێهەڵکێشی دنیای ئەدەبیو فەلسەفی بکات ، چونکە فەلسەفە باشتر دەتوانێت لە ئەدەب و تێکست تێبگات.
دامەزراندنی بنەمایەکی ئۆنتۆلۆجی بۆ ڕەخنە، شەشەمین کتێبی ئهم نووسەرەیه لە ئیستاشدا کار بۆ چاپکردنی دوو بەرهەمی دیکەی دەکات، کە یەکیان نامەی ماستەرەکەیەتی لەسەر گۆرانی شاعیر کە بە میتۆدی بونیادگەری کراوە کاری لەسەر کردووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.