ئەمەریکا گەورەترین بنکەی ئاسمانی سەربازیی لە پارێزگای حەسەکە دروست دەکات.
ئاژانسی هەواڵی سپوتنیک بڵاوی کردەوە؛ ئەمەریکا سەرقاڵی بونیاتنانی بنکەیەکی ئاسمانی گەورەیە لە ناحیەی شەدادی سەر لە پارێزگای حەسەکە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، کە چەند هێندەی بنکەی حومەیمیمی روسیایە و بنکەکە توانای لە خۆگرتنی فڕکەی جەنگی هەیە و ئەگەر هەیە وەک ئامادەکارییەک بێت بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر سوپای رژێمی سوریا.
ئاماژه بۆ ئهوه دهكرێت ئەو بنكە ئاسمانیەی كە ئەمریكا لە سەر خاكی رۆژئاوای كوردستان دروستیدەكان پێدەچێت ببێتە سەرچاوەی هەڵدانی موشەكی ئەمریكا لە دژی سوریا.
بەگوێرەی ئاژانسەكە، ئەو بنكە سەربازییە كە ئێستا ئەندازیارانی ئەمریكا سەرقاڵی دروستكردنین لە بنكەی حمێمی روسیا لە سوریا، گەورەترە.
هاوكات له كۆبانیش ئهمریكا بنكهیهكی سهربازی و چاودێری (ڕادار) دروست دهكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.