دوای چەندین ساڵ لە پاڵپشتیكردنی ئێران بۆ هێزەكانی رژێمی سوریا ، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند كە تاران و دیمەشق رێككەوتنێكی هاوكاری سەربازیان واژوو كرد لە میانەی كۆبوونەوەی هەردوو وەزیرانی ئەو دوو وڵاتە لە سوریا .
بەپێی سەرچاوەكە ئەمیر حاتمی وەزیری بەرگری ئێران بە سەردانێكی دوو رۆژە گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆ ئەوەی چاوی بە بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا و گەورە بەرپرسانی سەربازی هەردوو وڵات بكەوێت .
جۆن بولتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو كە پێویستە ئێران هێزەكانی لە سوریا بكشێنێتەوە .
كەچی بەرپرسانی ئێران رایدەگەیەنن كە بوونی هێزەكانیان لە سەر داوای حكومەتی سوریا بووە و هیچ نیازێكیان نییە لەو وڵاتە بكشێنەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.