Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:33

وەزیری بەرگری ئێران بەسەردانێکی له‌ناکاو گەیشتە دیمەشق

بریاره‌ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 26/8/2018، ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران بەسەردانێكی له‌ناكاو گەیشتە شاری دیمەشقى سووریاو بریاره‌ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێته‌وه‌.

ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری بەرگری ئێران بەسەردانێكی له‌ناكاو گەیشتۆتە شاری دیمەشقی سووریا، تاكو چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بكەوێت، به‌لام مه‌رامى گه‌شته‌كه‌ى بۆ سوویا ئاشكرا نه‌كراوه‌.

ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران لەدەمێكدا سەردانی ئێرانی كردووە، كە فشارەكان لەسەر وڵاتەكەی چڕتر بۆتەوەو زنجیرەیەك گەمارۆ لەلایەن ئەمریكاوە بەسەردا سەپێندراوەو به‌هۆیه‌وه‌ كاریگه‌رى خراپى كردووته‌ سه‌ر بارى ئابوورى و به‌هاى تمه‌نى ئێرانى. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.