ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆتا قۆناغه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌جدا، حاجیه‌كی خه‌ڵكی عێراق له‌حەرەمی مەککەوە خۆی فرێداوه‌ته خواره‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه.
حه‌سن فه‌هد كینانی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی حه‌ج‌و عه‌مره‌ی عێراق رایگه‌یاند، حاجییه‌كه ناوی (حه‌سه‌ن حه‌مید حه‌یده‌رییه)و له‌دایكبوی ساڵی 1975و خه‌ڵكی به‌غدایه، له‌كاتی ئه‌نجامدانی ته‌واف له‌نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی مه‌ككه خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی روون نیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوڕێكانی ئه‌و حاجیه كه له‌هه‌مان هۆتێل نیشته‌جێبون له‌گه‌ڵیدا، ئاماژه‌یان به‌كردووه كه باری ده‌روونی ناجێگیر بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند مكانگێك له‌مه‌وپێش یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی گیانی له‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی حه‌ج‌و عه‌مره‌ی عێراق ئه‌وه‌شی وتووه كه به‌هۆی خۆ فرێدانه خواره‌وه‌ی ئه‌و حاجییه‌وه، دوو حاجی دیكه برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.