Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 06:22

له‌ به‌سڕه‌ ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی ژه‌هراوی بوون

به‌هۆی ئاوی پیس
کوردستان TV
100%


به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شۆریی له‌ ئاوى خواردنه‌وه‌دا، سه‌رووی 20 كه‌س حاڵه‌تى ژه‌هراویی بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌سره‌، تۆمار كراوه‌.

به‌هۆى پیسبوونى ئاوى خواردنه‌وه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ژه‌هراویی بوون
سه‌رچاوه‌یه‌كی نێوخۆیی له‌ پارێزگاى به‌سڕه‌، دوێنی چوارشه‌ممه‌ ڕای گه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شۆریی له‌ ئاوى خواردنه‌وه‌دا، سه‌رووی 20 كه‌س حاڵه‌تى ژه‌هراوییبوون له‌ پارێزگاكه‌، تۆمار كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌، ڕایگه‌یاند: نه‌خۆشخانه‌كانى فریاكه‌وتنى پارێزگاى به‌سڕه‌ پێشوازییان له‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ ژه‌هراوییبوون، كه‌ تووشى ڕشانه‌وه‌ و سكچوون و ئازارى گه‌ده‌ هاتبوون، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ دواى پشكنینی تاقیگه‌یی، ده‌ركه‌وت، زۆرینه‌ى نه‌خۆشه‌كان به‌هۆى پیسبوونى ئاوى خواردنه‌وه‌ه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى به‌سڕه‌، ژه‌هراویی بوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.