بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك، چەكدارە هاوپەیمانەكانی توركیا لەشاری عەفرین موڵ و ماڵی كورد وەك دەستكەوتی شەڕ تاڵان دەكەن و لەخاڵەكانی پشكنیندا دەست دەگرن بەسەر موڵك و ماڵی كوردی ئەو ناوچەیە.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە راپۆرتێكیدا، لەبارەی دۆخی عەفرینەوە بڵاویكردوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سەر بە توركیا لە عەفرین ماڵ و سامانی هاوڵاتیان بەتاڵان دەبەن و دەست بەسەر موڵك و ماڵیاندا دەگرن بەبێ ئەوەی هیچ هێز و لایەنێك رایان بگرێت.
راشیگەیاند: ئەو هێزانە سەرانە لە جوتیاران و خاوەن شوێنە بازرگانییەكان و ئەو كەسانەش، كە بە پاس لە نێوان گوند و شارۆچكەكان هاتوچۆ دەكەن وەردەگرن.
روانگەی سوری ئاماژەی بۆ ئهوه كردووه، چەكدارەكانی سەر بە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتونی توركیا بەردەوام هاوڵاتیانی عەفرین دەستگیر دەكەن و لە هەفتەی رابردووشدا دەیان كەسی مەدەنیان بە تۆمەتی هاوكاریكردنی هێزە كوردییەكان دەستگیر كردووە، بۆ ئەوەی كەس و كاریان بترسێنن و ناچاریان بكەن پارە بدەن بۆ ئەوەی كەسەكانیان بەربدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.