Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 06:47

سەرجەم بارەگاکانی حەشدی شەعبی دادەخرێن

له‌ بەیاننامەیه‌كدا ئیمزای ئەبو مەهدی موهەندیسی لەسەرە
کوردستان TV
100%


فەرماندەیی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بڕیاری دا سەرجەم بارەگاكانی حەشد لەنیو شارە سەرەكیەكانی عێراق دابخرێن و بارەگاكان بگوازرینەوە دەرەوەی شارەكان.

له‌ بەیاننامەیەكی فەرماندەیی حەشدی شەعبی بڵاو كراوەتەوە كە ئیمزای ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەسەرە، تیایدا هاتووە تەواوی بارەگاكان بگوازرێنەوە دەرەوەی شارەكان، تەواوی نووسینگەكانی حەشد لەنێو شارەكان دابخرێن، نابێ بەهیچ ناوێك لەنێو شارەكاندا بمێننەوە، بەتایبەتیش لەو ناوچانەی لە دەست ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگار كراون.

ئەبو مەهدی موهەندیس هەروەها داوای كردووە هیچ پەیوەندییەك لە نێوان میلیشیاكانی حەشد و مەرجەعە شیعیەكاندا نەمێنێت و هەر پەیوەندییەك هەبووە، هەڵیوەشێننەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.