لیوا روكن حه‌مه‌د نامس ئه‌لجبووری، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای موسڵ رایگه‌یاند: دوای زانیاری ووردو چاودێری به‌رده‌وام و وه‌رگرتنی بڕیاری داده‌وه‌ر، سێ كه‌سمان ده‌ستگیركرد كه ئینجیلێكیان پێبووه‌و مێژووه‌كه‌ی بۆ 900 ساڵ به‌ر له ئێستایه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئینجیله‌كه بۆ كه‌نیسه‌ی مارتۆمای سریانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه ،كه ده‌كه‌وێته بازاڕی ئه‌لشه‌عارین له موسڵی كۆن.
فه‌رمانده‌كه‌ی پۆلیس ده‌شڵێت: هێزه‌كانمان له بۆسه‌یه‌كه‌دا له به‌ری راستی موسڵ توانیان تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن، له كاتێكدا كه به نیازی فرۆشتنه‌وه‌ی ئینجیله‌كه‌بوون.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.