Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 15:57

بزووتنەوەی ئەهلی حەق و حزبولڵای عێراق داوا ده‌که‌ن ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ده‌ربچێت

بزووتنەوەی ئەهلی حەق و حزبولڵای عێراق سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبین
کوردستان TV
100%

بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و حزبولڵای عێراق له‌ دوو په‌یامى جیادا داوا ده‌كه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌رچن.

بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، هاوپەیمانی ئەمریكی دژە داعش ئارەزووی مانەوە دەكەن لەعێراق، ئەوەش قبوڵ كراو نییە.

مەحمود ڕوبێعی لەنووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بۆ ماڵپەری "روسیا الیوم" وتی، عێراق نە لەسەر خاك و نە لە هەرێمی ئاسمانی پێویستی بە هیچ هێزێكی بیانی نییە.

ناوبراو وتی" هاوپەیمانی فەتح كە فراكسیۆنی سادیقوونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەقیش ئەندامیەتی لەگەڵ بوونی هێزە بیانییەكان لە خاك و هەرێمی ئاسمانی وڵاتەكەی دژایەتی هەیە.

ڕوبێعی جەختی لەوەكردەوە كه‌ عێراق دەبێ پابەندی پێكهاتنی بڕیارەكانی چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەكان لە وڵاتەكە بێت، پەرلەمانی پێشووی عێراق داوای لە دەوڵەت كردبوو ئەو بڕیارە دەربكات، بەڵام دەوڵەت نەیكرد.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ وتەبێژی لقی سەربازی حزبولڵای عێراق جەختی لەوەكردەوە، سەرۆك وەزیران داوای لە ئەمریكا كردووە تاكوو لەوڵاتەكەی بمێننەوە.

جەعفەر حوسێنی وتەبێژی لقی سەربازی حزبولڵای عێراق جەختی لەوەكردەوە، كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بێ ئەوەی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات داوای لە ئەمریكا كردووە لەم وڵاتە بمێنێتەوە.

حوسێنی جەختی لەوەشكردۆتەوە، كە عەبادی هەوڵی داوە تاكو فشار بخاتە سەر هێزەكان بۆ مانەوەی سوپای ئەمریكا.

باسی لەوەشكردووە، كە هێزەكانی ئەمریكا دوای شكستی هەموو گەڵاڵەكان و پڕۆژەكانی خۆیان لە عێراق، ڕایانگەیاندووە، كە لەم وڵاتە دەمێننەوە.

وتەبێژی حزبولڵای عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، چەكدارەكانی حەشدی شەعبی دژی بوونی ئەمریكییەكانن لە عێراق لە باڵاترین ئاستی هێزدان، ئەو حزبانەی وا بەڵێنیان بە ئەمریكا بۆ مانەوە داوە چی دیكە لە پەرلەمان ئەو پێگەی ڕابردوویان نەماوە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.