Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:36

بەریتانیا یارمەتیه‌ مرۆییه‌کانى بۆ ئۆپۆزسیۆنی سووریا راده‌گرێت

بەریتانیا زیاتر لە 193 ملیۆن دۆلاری لە سووریا خەرج كردووە
کوردستان TV
100%

حكومه‌تى بەریتانیا یارمەتی و هاوكارییەكانی بۆ ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا راده‌گرێت. 

له‌م باره‌وه‌ وتەبێژی حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند" بەهۆی خراپی بارودۆخی چەند ناوچەیەك، ناچاربووین بەشێك لە كۆمەك و یارمەتیە نا مرۆییەكانیان كەم بكەینەوە، بەڵام بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بە مەبەستی سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی له‌ سووریادا. 

حكومەتی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، لە2017 - 2018دا  زیاتر لە 193 ملیۆن دۆلاری لە چوارچێوەی بەرنامەی مرۆیی لە سووریا خەرج كردووە. 

پێشتر رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویكردبووە، كه‌ له‌ مانگی ئەیلول بەریتانیا یارمەتیەكانی بۆ پێكهێنانی هێزی پۆلیسی نێوخۆیی بۆ ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن رادەگرێت، وه‌ پێدەچێت لە كۆتایی ئەمساڵیشدا یارمەتیەكانی بۆ ئەنجومەنە خۆجێیەكان رابگرێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.