Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 16:42

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی عێراق پێگه‌یه‌کی داعشیان له‌ناو خاکی سوریا بۆردوومانکرد

به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ ڕێكخراوه‌كه‌ كوژراون
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند" فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریی داعشییان له‌ناو خاكی سوریا كردۆته‌ ئامانج .

له‌م باره‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ سه‌ر به‌ سوپای عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌، به‌پشت به‌ستن به‌ زانیاری وردی هه‌واڵـگری ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی له‌ناو خاكی سوریا ئه‌نجامداوه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ بۆردوومانه‌كه‌ ژووری فه‌رمانده‌ییه‌كانی ڕێكخراوی داعشی به‌ته‌واوی‌ خاپوور كردووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ ڕێكخراوه‌كه‌ كوژراون، ده‌شڵێت ئه‌و چه‌كدارانه‌ی‌ له‌ بۆردومانه‌كه‌دا كوژراون پیلانی ئه‌وه‌یان داناوه‌ له‌ ڕێگه‌ی پشتێنی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ له‌ عێراق كرده‌ی خۆكوژی‌ ئه‌نجام بده‌ن.

ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی له‌و وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌رگرتن له‌هێرشی چه‌كداری‌ داعش له‌ سوریاوه‌ به‌ره‌و عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.