Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 06:12

ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەوانەی دادگای فیدراڵ کرا

بەمەبەستی پەسەندکردنی
کوردستان TV
100%


گوتەبێژ بەناوی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند كە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان ڕەوانەی دادگای فیدراڵ كردووە بە مەبەستی پەسندكردنی.

لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی کۆمسیۆن گوتی، لێکۆڵینەوە و ڕێوشوێنی یاسایی بۆ تەواوی سکاڵاکان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە تەواوبوون، بۆیە ئەنجامی کۆتاییان بۆ دادگای فیدراڵی بەرزکردووەتەوە بەمەبەستی پەسەندکردنی، بەوەش ئەنجومەنی باڵای دادوەری و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنیان تەواوکرد.

بەڵام کۆمسیۆن لەو نوسراوەیدا کە ئاراستەی دادگای فیدراڵی کردووە، ژمارەی ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکانی بە هەڵە نوسیوە و لەبری 329 نوسیویەتی 229 کاندید.

لەو بارەوە سەرچاوەیەكی دادوەری پێشبینی كرد كە دادگای فیدراڵ بەر جەژنی قوربان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە لە 12ی ئایاری رابردوو ساز كرا، پەسند بكات، واتە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو و دووپاتی كردەوە كە لە خراپترین دۆخدا ئەنجامەكان لە یەكەم دانیشتنی دادگای فیدراڵ دوای جەژن پەسند دەكرێت.   
 
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کۆمسیۆن ئامێری ئەلیکترۆنی بەکارهێنا و ئەنجامی هەڵبژاردنەکەش لەلایەن زۆربەی لایەنەکانی هەرێم و بەشێک لە لایەنە عێراقییەکانەوە ڕەتکرایەوە، بەوهۆیەوە بڕیاردرا ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکان بکرێت، بەڵام دوای ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان کۆمسیۆن ڕایگەیاند، جگە لە یەک کورسی لە پارێزگای بەغدا، ئەنجامی هیچ پارێزگا و هیچ لایەنێک گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.